کرێمێکی ڕووناککەرەوەی فرەڤیتامین؛ بە گلوتاتایۆن، نیاسیناماید و ڤیتامین C دەوڵەمەند کراوە تا لە قووڵاییەوە پێست شێدار بکاتەوە، پەڵە تۆخەکان کاڵ بکاتەوە و درەوشانەوە و بریقەیەکی تەندروست بۆ پێست بگەڕێنێتەوە. خاوەنی بڕوانامەی فەرمییە بۆ ڕوونکردنەوەی پێست و پارێزگاری لە پێست دەکات دژی چرچولۆچی
کرێمی ڕووناککەرەوەی گلوو ڤیتای تێنزێرۆ (tenzero Glow Vita Brightening Cream)
کرێمێکی شێدارکەرەوەی فرەڤیتامین کە لە دوو ئاستی جیاوازدا کار دەکات — لە قووڵاییەوە پێست شێدار دەکاتەوە و ڕەنگ و ڕواڵەتی دەموچاویش بە تەواوی ڕووناک دەکات. بە ئاوێتەیەکی بەهێز لە فرەڤیتامین دەوڵەمەند کراوە لەوانە: گلوتاتیۆن، نیاسیناماید، ڤیتامین C (بە هەردوو جۆری Ascorbic Acid و Sodium Ascorbyl Phosphate) لەگەڵ کۆمەڵەی تەواوی ڤیتامین B (وەک B1, B2, B3, B6, B7, B12). ئەم کرێمە بە شێوازێک داڕێژراوە تا چارەسەری ڕەنگی مات و ماندووی پێست بکات، پەڵە تۆخەکان کاڵ بکاتەوە و دەموچاو زیندوو بکاتەوە — هەموو ئەمانە تەنها لە یەک هەنگاودا. خاوەنی بڕوانامەی فەرمییە وەک بەرهەمێکی دوو-کاره هەم بۆ ڕوونکردنەوەی پێست و هەم وەک بەهەمێکی دژەچرچولۆچی، تا لەگەڵ هەموو بەکارهێنانێکدا ئەنجامێکی سەلمێنراو بە زانستت پێ ببەخشێت. هیچ هایدرۆکینۆن و جیوەیەک لە پێکهاتەکەیدا نییە، و لە تاقیکردنەوەی دژە هەستیاری پێستدا دەرچووە.
گونجاوە بۆ جۆری پێستی:
هەموو جۆرەکانی پێست، بەتایبەت پێستی مات، دوو ڕەنگ، یان وشک و کەمئاو.
پێکهاتە سەرەکییەکان
گلوتاتیۆن (Glutathione): دژەئۆکسانێکی بەهێزە کە ڕێگری لە دروستبوونی میلانینی زیادە دەکات بۆ دەموچاوێکی ڕوونتر و یەکڕەنگتر.
نیاسیناماید (2%): دیمەنی پەڵە تۆخەکان کەم دەکاتەوە و چارەسەری دوو ڕەنگی پێست دەکات.
کۆمپلێکسی ڤیتامین C: پێست ڕووناک دەکاتەوە و لە زیانەکانی ئۆکسان و تیشک دەیپارێزێت.
ئەدینۆسین (Adenosine): پێکهاتەیەکی باوەڕپێکراوی دژەچرچولۆچییە کە دیمەنی هێڵە ووردەکان کەم دەکاتەوە.
کۆمپلێکسی فرەڤیتامین ( B1, B2, B3, B6, B7, B12): خانەکان زیندوو دەکاتەوە و بریقەیەکی تەندروست بە دەموچاو دەبەخشێت.
ئالانتۆین و پانتینۆڵ: پێست هێمن دەکەنەوە و لە قووڵاییەوە شێداری دەکەنەوە.
سوودەکان
چارەسەری پێستی مات، ماندوو و دووڕەنگ دەکات.
بە تایبەتی کار لەسەر پەڵەی تۆخ و ناڕێکی ڕەنگی پێست دەکات.
لە قووڵاییەوە پێست شێدار دەکاتەوە لە کاتێکدا ڕووخسار ساف دەکات و دەیدرەوشێنێتەوە.
خاوەنی بڕوانامەی فەرمییە وەک بەرهەمێکی دوو-کاره (ڕووناککەرەوە + دژەچرچولۆچی).
بەهیچ شێوەیەک ماددەی هایدرۆکینۆن و جیوەی زیانبەخشی تێدا نییە.
دۆستی ئاژەڵانە (Cruelty-Free) — لەسەر ئاژەڵ تاقی نەکراوەتەوە.
شێوازی بەکارهێنان
وەک کۆتا هەنگاوی ڕۆتینی چاودێریی پێستت، بڕێکی گونجاو لە کرێمەکە دەربهێنە و بە نەرمی بە شێوەیەکی یەکسان لەسەر تەواوی دەموچاوت بڵاوی بکەرەوە.
بۆ ژنان و پیاوان (گونجاوە بۆ هەردوو ڕەگەز)
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.