ئەمپوولێکی چڕ و بەهێزی شێدارکەرەوەیە؛ بە نیاسیناماید، ئاوی گەڵای سەنتێلا ئاسیاتیکا و کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی فرەپێپتاید (Multi-Peptide) دەوڵەمەند کراوە تا لە یەک کاتدا پێست هێمن بکاتەوە، یەکڕەنگ و بریقەداری بکات، پتەو و توندوتۆڵتری بکات و لە قووڵاییەوە تێرئاوی بکات. فۆرمولایەکی سووکی هەیە و تەواو گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
ئەمپوولی وەتەر بۆمبی ئەتۆمو (Atomu Water Bomb Ampoule)
پێستێکی تەندروستتر، ژیانێکی باشتر.
ئەمپوولێک کە کاری لە تەنها شێدارکردنەوەی پێست زیاترە — پێست بە تەواوی دەگۆڕێت. ئەمپوولی «واتەر بۆمب»ی ئەتۆمو چارەسەرێکی چڕ و بەهێزە کە لەڕێگەی شێدارییەکی بێوێنەوە پێست هێور دەکاتەوە، تێرئاوی دەکات و دەیپارێزێت؛ هاوکات کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی پێپتایدی دژەپیربوونی تێدایە و دەگەیەنێتە خانەکانی قووڵترین چینی پێست. ئاوی گەڵای سەنتێلا ئاسیاتیکا و نیاسیناماید پێکهاتەی سەرەکی ئەم فۆرمولایەن — هەستیاری و سووربوونەوە دادەمرکێننەوە، و پێست یەکڕەنگ دەکەن و بریقەی پێدەبەخشن و ژینگەیەکی هاوسەنگی بۆ دابین دەکەن. لە هەمان کاتدا ئەدینۆسین لەگەڵ کۆمپلێکسێکی دەوڵەمەندی فرەپێپتاید (وەک Copper Tripeptide-1، Palmitoyl Pentapeptide-4، Acetyl Hexapeptide-8 و پێنج پێپتایدی دیکە) پێکەوە کار دەکەن بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پێست، کەمکردنەوەی هێڵە ووردەکان و هاندانی نوێبوونەوەی خانەکانی پێست. وەرگیراوەی ستێم سێڵی گوڵی (Rose Callus) و قارچکی (Tremella Fuciformis) شێدارییەکی درێژخایەن دەبەخشن بە پێست، پوختەی ژمارەیەک لە ڕووەکی و وەک گوڵی هەنگوین، لاڤێندەر، ڕۆزماری، مریەمیە و زەیتوونیش پێست تێرخۆراک دەکەن و بە قەڵغانێکی دژەئۆکسانی دەیپارێزن. ئەنجامەکەی پێستێکە کە لەگەڵ هەر دڵۆپێکدا پڕئاو، و گەشاوە و گەنجتر دەبێتەوە.
گونجاوە بۆ جۆری پێستی:
هەموو جۆرەکانی پێست (وشک، چەور، تێکەڵ، هەستیار و پێستی پێگەیشتوو)
پێکهاتە سەرەکییەکان
نیاسیناماید: ڕەنگی پێست گەش دەکاتەوە، پەڵە کاڵ دەکاتەوە و دیمەنێکی یەکڕەنگ بە دەموچاو دەبەخشێت.
ئاوی گەڵای سەنتێلا ئاسیاتیکا: لە قووڵاییەوە پێست هێمن و ئارام دەکاتەوە، و بەربەستە پارێزەرەکەی پتەو دەکات.
کۆمپلێکسی فرەپێپتاید (Copper Tripeptide-1، Palmitoyl Pentapeptide-4، Acetyl Hexapeptide-8 و زیاتر): پێست توندوتۆڵ دەکاتەوە، هێڵە ووردەکان کەم دەکاتەوە، و پرۆسەی نوێبوونەوەی خانەکان خێرا دەکات.
ئەدینۆسین (Adenosine): دەرکەوتنی چرچولۆچی کەم دەکاتەوە و توانای کشان و نەرمی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە.
وەرگیراوەی خانەی ستێم سێڵی گوڵی Rosa Damascena Callus: پێست گەش و بریقەدار دەکات و یارمەتی نوێبوونەوەی دەدات.
وەرگیراوەی قارچکی (Tremella Fuciformis): شێدارییەکی بێوێنە دەبەخشێت بە پێست.
سۆدیۆم هیالۆرۆنەیت (ترشی هیالۆرۆنیک): شێداری لەناو پێستدا قفڵ دەکات بۆ دیمەنی ڕووخسارێکی پڕ، توند و تەندروست.
سوودەکان
شێدارییەکی چڕ و لەبن نەهاتوو دەبەخشێت بە پێست تا پێست تێرئاو و پڕ دەربکەوێت.
بەهۆی کۆمپلێکسە بەهێزەکەی پێپتایدەوە، پێست توندوتۆڵ دەکات و دیمەنی هێڵە وردەکانی کەم دەکاتەوە.
بە یارمەتی نیاسیناماید، ماتی و ماندوێتی پێست کەم دەکاتەوە و پێست یەکڕەنگ و ڕوون دەکاتەوە.
هەر هەستیاری، سووربوونەوە یان ماندووبوونێکی پێست دەستبەجێ هێور دەکاتەوە.
یارمەتی نوێبوونەوە و چاکبوونەوەی سروشتی خانەکانی پێست دەدات.
بە تێکەڵەیەکی دەوڵەمەندی ڕووەکی دژەئۆکسان، پێست لە زیانە ژینگەییەکان دەپارێزێت.
تەواو گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە (بەیانیان و ئێواران).
شێوازی بەکارهێنان
دوای شوشتنی دەموچاو بە غسول (و بەکارهێنانی تۆنەر)، بڕێکی گونجاو لەم ئەمپوولە بدە لە پێستت و بە نەرمی مەساجی پێ بکە بەشێوازی تەپتەپە تا بە جوانی پێستت هەڵیدەمژرێت.
بۆ ژنان و پیاوان (گونجاوە بۆ هەردوو ڕەگەز)
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.