مەعجونێکی ددانە کە پێکهاتەیەکی جێڵی هەیە و لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ددانی ئیتاڵیا (ADI) پێشنیار کراوە بۆ منداڵانی تەمەن 7 بۆ 13 ساڵ، پێکهاتوە لە 1000 ppm فلۆراید و فۆرمولایەکی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم. مینای ددان لە قۆناغی گەشەکردندا پتەو دەکات، و ددان لە کلۆربوون دەپارێزێت، و تەواو سەلامەتە بۆ کەسێک کە تەلی ددانی دانابێت— بە تامی فرێش و نەرمی نەعنا کە منداڵان و مێرمنداڵان حەزی پێدەکەن
مەعجونی ددانی جونیۆر ئاپی Dent·Ask — دیزنی پیتەر پان 75 مل
ئەرکەکەمان: خاوێنکردنەوە و پاراستنی دانەکان لە کلۆربوون — گونجاوە بۆ منداڵانی تەمەن 7 بۆ 13 ساڵ.
ئەو ددانانەی لە نێوان تەمەنی 7 بۆ 13 ساڵیدا دەردەکەون، هەمان ئەو ددانانەن کە بۆ تەمەنێک لەگەڵماندا دەمێننەوە — بۆیە شایستەی ئەوەن کەبەجددی پارێزگارییان لێبکەین. جونیۆر ئاپی Dent·Ask مەعجونێکی ددانی جێڵی نەرمە کە تایبەت بۆ ددانە هەمیشەییەکان دروستکراوە؛ بە فۆرمولایەکی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم و بڕی 1000 ppm فلۆراید پارێزگارییەکی تەواو لە ددانەکان دەکات لە دژی کلۆربوون و مینای ددانەکان پتەو دەکات. پێکهاتە جێڵییە سووکەکەی لەسەر ددانە هەستیارەکانی قۆناغی گەشەکردن زۆر نەرمە، تامی نەعنای فرێش وا لە منداڵان دەکات بۆ ماوەی 2 خولەکی تەواو بە دڵخۆشییەوە ددانەکانیان بشۆن، و تەنانەت بۆ ئەو ددانانەش گونجاو و سەلامەتە کە تەلی ڕێککردنەوەی ددانەکانیان پێوەیە. لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ددانی ئیتاڵیا (ADI) دانیپێدانراوە، و بە کارەکتەری پیتەر پاتی دیزنی ڕازێنراوەتەوە.
تەمەن:
7 بۆ 13 ساڵ (بۆ منداڵانی خوار 7 ساڵ گونجاو نییە).
پێکهاتە سەرەکییەکان
سۆدیۆم مۆنۆفلۆرۆفۆسفات (1000 ppm): سەرچاوەیەکی فلۆرایدی زۆر کارایە کە مینای ددانی تازە پێگەیشتوو پتەو دەکات و پارێزگارییان لێدەکات لە دژی کلۆربوون.
کالیسیۆم گلیسیرۆفۆسفات (Calcium Glycerophosphate): یەرمەتی گەڕانەوەی کانزاکان بۆ مینای ددان دەکات (Remineralization) — کە لە قۆناغی گۆڕانی ددانی شیری بۆ ددانی هەمیشەیی گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە.
هایدرەیتد سیلیکا (Hydrated Silica): پاککەرەوەیەکی نەرم و لە هەمان کاتدا کارایە کە کلس و پەڵەی سەر ڕووی ددان لادەبات بەبێ ئەوەی زیان بە مینای ناسکی ددان بگەیەنێت.
سوودەکان
پارێزگاری لە ددانەکان دەکات لە دژی کلۆربوون لەڕێگەی 1000 ppm فلۆراید.
مینای ددان لە کاتی دروستبوون و گەشەکردندا بەهێز و پڕکانزا دەکات.
پێکهاتەیەکی جێڵی نەرم — بێ زیان بۆ ددانە هەمیشەییەکان.
تەواو سەلامەت و گونجاوە بۆ ئەو ددانانەی تەلیان پێوەیە.
خاوەنی تامی فرێشی نەعنایە کە هەستی پاکی بە دەم دەبەخشێت.
لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ددانی ئیتاڵیا (ADI)وە دانیپێدانراوە.
تایبەت بە تەمەنی 7 بۆ 13 ساڵ.
شێوازی بەکارهێنان
بە قەبارەی دەنکە نۆکێک لە جێڵەکە بخە سەر فڵچەیەکی ددانی نەرم. دوای هەر ژەمە خواردنێک، لانی کەم بۆ ماوەی 2 خولەک ددانەکانت بشۆ. نابێت قووتبدرێت. بۆ منداڵانی خوار تەمەن 7 ساڵ بەکاری مەهێنە.
بۆ کچان و کوڕان (گونجاوە بۆ هەردوو ڕەگەز)
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.